
::لۆگۆی مالپه‌ری باوه‌ركورد ::

::ريكلام بۆ مالپه‌ره‌كه‌ت بكه ::

::مينۆی سه‌ره‌كی :: سه‌ره‌تا
ئه‌رشیف
ده‌رباره‌ی من ::فه‌تواكانی زانای پايه به‌رز ::محمد بن صاح العثيمين ::فه‌تواكانی زانای پايه به‌رز ::الربيع ::فه‌تواكانی زانای پايه به‌رز ::عبدالعزيز بن عبدالله بن باز ::فه‌تواكانی زانای پايه به‌رز ::محمد ناصرالدين الالبانی ::فه‌تواكانی زانای پايه به‌رز ::موقبل :: كتێبی به‌سوود:: ::چۆنيه‌تی رۆژووی پيغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم:: ::ئەنجامدانى نوێژى تەراویح چاكە و چۆنێتى و شەرعیەتى جەماعەت تیایدا:: ::بیروباوەڕی ڕاستەقینەو دژەكانی:: ::ڕەمەزان مانگى بەهێزبوونە نەك برسێتى ولاوازى لەگەڵ چۆنێتى پێشوازى و بەڕێكردن وماڵئاوایى لێكردنى:: ::پێشینەى خانووبەرە حوكمى چیە ئەگەر سووى لەسەر بێت:: :: صحيح البخارى:: :: دوا وێستگه‌ی ژیانی دونیا مردن:: :: دوایین بابه‌ته‌کان :: بێ ناو
هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن
بيروباوه‌ری سه‌له‌ف به‌رامبه‌ر به قورئانی پيرۆز
جه‌نگ
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاوسەری بەوەفایە
:: حوكمی يادكردنه‌وه‌ی مه‌ولود :: مالپه‌ری سه‌له‌فی كورد مالپه‌ريكی تايبه‌ت به ماموستای بانگ خواز د. عبداللطیف احمد باش‌ترين مالپه‌ر بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی فايله‌كانتان 父父父父父父父父父父父父父父父父父父父

:::مۆبايلی زێرين:::
:::رێگای به‌هه‌شت:::

:::ده‌نگی ئيسلام:::

:: به‌رنامه‌ی پێويست :: ::ئينته‌رنيت ئيكسپلورير::

:: دوايين ڤێرشنی ياهۆ ماسنجه‌ر::

:: ئۆپرا::

:: دژه ڤايرۆسی ئاڤير::

:: بگه‌ڕي له گوگڵ::

نووسەر: شيخ محمد صالح منجد
و:د.كاوە أكرم سەنگاوی
میوە‌و خواردنی زۆربەی كۆڕ‌و دانیشتگاكان بریتی یە لە غەیبەت كردنی موسڵمانان‌و گەزینی ناموسیان، بە خراپ باسكردنیان‌و دەم ڕادان لە عەیب‌و عاریان بۆتە بنێشتە خۆشەی سەر زمانیان.
جا غەیبەت كردن كار‌و پیشەیەكە كە خودا قەدەغەی كردووەو لە موسڵمانانی حەرامكردووە، وە لە بەرچاوی بەندەكانی قێزەون‌و ناشرینی كردووەو بە ناقوڵا ناساندویەتی‌و وای كردووە بەندەكانی لیی بترسن‌و خۆیان لێپارێزن‌و لە دەستی راكەن‌و، غەیبەتی چواندووە بە دیمەنێكی زۆر بێزراو‌و قێزەون‌و، وێنەیەكی زۆر بۆگەن‌و ڕەزاگرانی بۆ هێناوەتەوە كە دەرون‌و ناخی مرۆڤ قێزی لێ دەكاتەوە‌و لیی ڕادەكات، هێنانەوە ئەم دیمەنەش بۆغەیبەت كردن بۆ ئەوەیە موسڵمان تێبگات كە غەیبەت كردن چەندە پیشەو كارێكی خراپ‌و پیسە.
هیچ پاساوێك نیە بۆ نوێژ نەكردن

نووسەر: هاوار عبد الله
www.ba8.org
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعد.و بعد:
هەموو پەرستنێكى موسڵمان كاتێكى دیارى كراوى هەیە، ساڵى جارێك یان چەن جارێك ئەنجامى ئەدات، یان ئەتوانێ دواى بخات یان هەندێكى پێش بخات یان بەهۆى عوزرێكى شەرعى دەست لە ئەنجامدانى هەڵبگرێ، جگە لە نوێژ كردن كە تاكە پەرستنێكە نە ئەتوانى لە كاتى دیارى كراوى دواى بخەى وە نە ئەتوانى پێش كاتى هاتنى ئەنجامى بدەى وە ناشتوانى بەبێ هیچ هۆیەك دەست لە ئەنجامدانى هەڵبگرى، وە هیچ پاساوێك نیە بۆ نەكردنى یان وازهێنان لە ئەنجامدانى. هەموو پایەكانى ئیسلام تەنها نوێژكردن لەهەمویان جیاوازترە نوێژ تاكە پەرستنێكە ڕۆژانە چەند جارێك دوبارە ئەبێتەوە. تەنانەت هەموو كردەوەكان لە كاتى نەبوونى تواناى جەستەیى و ئابوورى و ئاسایش، بە شێوەیەك لە شێوەكان لەسەر خاوەنەكەى ئەكەوێت، جگە لە نوێژ كە هیچ پەرستنێكى تر جێگاى پڕناكاتەوە و لەسەر خاوەنەكەى ناكەوێ.
* شایەتى دان: كەسێك كافریش بێت تەنها بە یەكجار وتنى بە دڵەوە و بە بوونى مەرجەكانى دەبێتە موسڵمان.
درێژه‌ی بابه‌ت...
بيروباوه‌ری سه‌له‌ف به‌رامبه‌ر به قورئانی پيرۆز
نووسەر: شێخ محمد صالح العثيميين
www.ba8.org
پرسیار كرا لەشێخ محمد صالح العثيميين رحمه الله دەربارەى بیروباوەڕى سەلەف سەبارەت بەقورئانى پیرۆز؟
ئەویش وەڵامى دایەوەو فەرمووى:بیروباوەڕى سەلەف دەربارەى قورئانى پیرۆز هەروەك بیروباوەڕیانە دەربارەى هەموو ناو‌و سیفەتە تەواوەكانى خواى گەورە.ئەویش بیروباوەڕێكە بنیات نراوە لەسەر ئەو شتەى كەقورئان و سوننەتى پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەلالەتى بۆ ئەكەن،وەهەموومان ئەزانین كەخواى گەورە قورئانى بەوە وەسف كردووە كە (كلام) قسەى خۆیەتى.، وەلەلایەن ئەوە دابەزیوە وەك ئەفەرمێ: [ وَإِنْ أَحَدٌ مِّنَ الْمُشْرِكِينَ اسْتَجَارَكَ فَأَجِرْهُ حَتَّى يَسْمَعَ كَلاَمَ اللّهِ ثُمَّ أَبْلِغْهُ مَأْمَنَهُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لاَّ يَعْلَمُونَ] سورة التوبة:6واتە:ئەگەر یەكێ لەموشریكەكان پەناى بۆتۆ هێنا پەنا بدە تا قسەى خواببیستێ(وبیرى لێ بكاتەوە)لەپاشان بیگەنە جێگەى هێمنى خۆى،چونكە ئەوان گەلێكى نەزانن
جه‌نگ

نوسه‌ر: د.محمد العريفي
وه‌رگێرانی:م. عبدالمجيد عبدالحميد
لاوانی ئيسلام
ئایا ده‌زانی ئه‌و جه‌نگه‌ی كه به‌رپا بووه دژی تۆیه و ده‌یانه‌وێت بتكه‌نه كۆیله؟ ده‌یانه‌وێ شه‌ره‌فت بشكێنن؟ به ناوی ئازادی و..یه‌كسانی.. ئایا مانای ئه‌و ئازادییه چییه كه ئه‌و خراپه‌كارانه ده‌یانه‌وێت؟ ئه‌ی باشه بۆ بانگه‌واز ناكه‌ن بۆ ئازاد كردنی كرێكاره سته‌م لێكراوه‌كان؟ بۆ قوربانیان ولێقه‌وماوان؟ وه بۆ هه‌تیوه بێ كه‌سه‌كان؟ بۆ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته پاك و بێ گه‌رده كه له سێبه‌ری كه‌س و كاری‌دا ده‌ژێت ... كه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی ناپاك بیه‌وێت ده‌ستی بۆ ببات ئه‌وا جارێكی تر ده‌ستی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه ... بۆ هه‌رده‌م سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته پێویستی به ئازاد كردنه؟ ئایا خۆداپۆشینی ئافره‌تان به‌و حیجابه رێك وپێكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزی له چاوی ناكه‌سان ... به كۆیلایه‌تی ده‌ژمێردرێت و پێویست ده‌كات ئازاد بكرێت؟ ئایا تایبه‌تمه‌ند كردنی جێگایه‌ك بۆ كاركردنی ئافره‌تان و دوور كه‌وتنه‌وه له تێكه‌ڵ بوونی پیاوان .. كۆیلایه‌تی وزه‌لیلی ئافره‌ت نیشان ده‌دات؟ ئایا په‌روه‌رده كردنی ئافره‌تان بۆ كوڕه‌كانیان و سۆز نواندن به‌رامبه‌ر به كچه‌كانیان و مانه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا .. كۆیلایه‌تییه‌و پێویستی به ئازاد كردنه؟ باشه بۆ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ ئازادی ئافره‌تان و فڕێدانی پۆشاكه‌كه‌ی ... وای نیشان ده‌ده‌ن كه حیجاب كۆت و زنجیره و ده‌بێ لێی ئازاد بكرێت ... بۆ ده‌بینین ئه‌وانه زۆربه‌یان له زانایان و چاكسازان نین؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم هاوسەری بەوەفایە

نووسەر: كتێبی (ژن ومێردی ئیسلامی بەختەوەر)
له:www.ba8.org
بسم الله الرحمن الرحيم
خاتو عائیشە دەگێڕێتەوە كە پیرەژنێك هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و پێی فەرمو: تۆ كێی؟ گوتی: جثامەی موزنی. پێغەمبەر فەرموی: تۆ حەسانەی! ئێوە چۆنن؟ ئەحواڵتان چۆنە؟ پاش ئێمە ئێوە ئەحواڵتان چۆن بو؟ گوتی: دایك و باوكم قوربانت بێ، باشین!
كاتێك رۆیشت خاتو عائیشە فەرموی: ئەی پێغەمبەری خوا! ئەوە چۆنە بەم جۆرە پێشوازى یە پێشوازیت لەم پیرەژنە كرد؟! فەرموی: لەسەردەمی خەدیجەدا هاموشۆی دەكردین!
باش بەجێهێنانی عەهد و پەیمان لە بڕواوەیە. رواه الحاكم وصححه ووافقه الذهبـي.
خاتو عائیشە گوتویەتی: ((ما غرت على أحد من نسا‌ء النبي صلى الله عليه وسلم ما غرت من خديجة، وما رأيتها قط! ولكن كان الرسول يكثر ذكرها وربما ذبح شاة ثم يقطعها أعضاء، ثم يبعثها الى صدائق خديجة! وربما قلت له: كأن لم يكن في الدنيا أمرأة إلا خديجة! فيقول: إن كانت وكانت، وكان لي منها ولد! "خير نسائها مريم بنت عمران، وخير نسائها خديجة" وأشار الى السما‌ء والأرض)). رواه البخاري و مسلم و الترمذي.
واتە: غیرەم بەرامبەر هیچ خێزانێكی پێغەمبەر نەبوە وەك ئەوەندەی بەرامبەر بە خەدیجەم هەبوە كە هەرگیز نەم بینیوە! بەڵام پێغەمبەر زۆر باسی دەكرد كاتى مەڕی سەردەبڕی و لەت لەتی دەكرد بۆ هاوڕێكانی خەدیجەی دەنارد!
درێژه‌ی بابه‌ت...
ترسناكى یەكانى شوێنكەوتنى ئارەزوو

نووسەر: محمد عبد الله الدویش
وەرگێڕ: فلاح حسن
www.ba8.org
[(1) ئایا بەرگەى ئەو ئازارە دەگریت ؟]
[ وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ] (سورة الفرقان: 68 ـ 69).
واتە: ئەوانەى كە هیچ هاوەڵ و شەریكێك بۆ خواى پەروەردگار ئەنجام نادەن و كەسێكیش ناكوژن كە خواى پەروەردگار كوشتنى قەدەغە كردبێت، مەگەر بە پێى ئەحكامەكانى خواى پەروەردگار بێت و داوێن پیسى و زینا ناكەن وە هەركەسێك ئەوانە ئەنجام بدات ئەوا تووشى تاوان بووە و لە ڕۆژى دوایشدا سزاكەى بۆ چەند جار دەكرێتەوە، و بەبێ ڕێزى لە دۆزەخدا دەمێنێتەوە.
ئایا بەرگەى ئەو ئازارە دەگریت ؟!
لە جابرى كوڕى جوندوبەوە (رضي الله عنه) لە پێغەمبەرى خواوه (صلى الله عليه وسلم) بۆمان دەگێڕێتەوە كە فەرموویەتى: "رأيت الليلة رجلين أتياني، فأخرجاني إلى أرض مقدسة... فانطلقنا إلى ثقب مثل التنور، فإذا فيه لغط وأصوات، قال: فاطلعنا فيه فإذا فيه رجال ونسا‌ء عراة، وإذا هم يأتيهم لهب من أسفل منهم، فإذا أتاهم ذلك اللهب ضوضوا"... فسأل عنهم... فقيل: "الزناة والزواني" بخارى(386)
واتە: ئەم شەو لە خەومدا دوو پیاو هاتنە لام و بردمیان بۆ زەویەكى پیرۆز... و ڕۆیشتین تاكو گەیشتینە كونێك هەر وەكو تەنوور وابوو، بینیم هات و هاوار و دەنگە دەنگێكى لێوە دێت، فەرمووى: كە ڕوانیمانە تەنوورەكە بینیمان پیاوان و ئافرەتانێكى ڕووتى تێدایە بڵێسەى ئاگر لە ژێریانەوە دێت وە هەر كە ئەو ئاگرەیان لێ نزیك دەبووەوە دەستیان دەكرد بە هاوار وگریان، پرسیارم كرد ئەوانە كێن ؟ ووتى: ئەوانە ئافرەتان و پیاوانى زیناكار و داوێن پیسانن.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نيعمه‌تی ئه‌من و ئاسايش

نووسه‌ر:د.عبداللطيف احمد(بانگخواز)
أ- سودەكانى ب- هۆكارەكانى دابینكردنى ج-هۆكارى بەردەوام بوونى
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم باحسان الى يوم الدين،أما بعد:
[أ- سودەكانى]
لە ژیاندا مرۆڤ پیویستى بەدوو شتى گرنگ هەیە بۆ ئەوەى بە ئاسودەیى و ئارامى ژیان بەسەر بەرێت،یەكێك لەم دووشتە بۆ لاشەكەیەتى كە بریتى یە لە خواردن، چونكە مرۆڤ به بێ خۆراك دەمرێت و ژیانى نامێنێت.
وە دووەم شتیش بریتى یە لە نیعمەتى ئەمن و ئاسایش و ئارامى و ئاسودەیى، چونكە مرۆڤ هەرچەندە خۆراكى باشیشى هەبێت بەڵام كەلە ژیانێكى پڕمەترسیدا بوو ئەوە ئیسراحەت ناكات و ئاسودە نابێت و سوود لە خۆراكەكەیشى نابینێت و ژیانى بەرەو هەڵدێر و نەمان دەچێت.
وە ئەم دوو پێداویستى یە هى گشت كەسێكە تاك بن یان كۆمەڵ، وە پێویستە هەموو لایەك هەوڵى دابین كردنى ئەم دوو شتە بدەن چ لەسەر ئاستى تاك یاخود دەوڵەت.
ئه‌مه‌يه به‌رپرسی له خوا ترس

نوسه‌ر :(مامۆستا كامه‌ران)
پيشنويژ و ووتارخوينی مزگه‌وتی ئازادی له شه‌قلاوه
به‌رێزان سلاوی خواتان لێبێ له‌وانه كاتی باسی به‌رپرس ده‌كرێ زۆر كه‌س به تامه‌زرۆيی حه‌زده‌كا بزانێ چ باسه من باسی به‌رپرسی ئه‌م سه‌رده‌مه ناكه‌م به‌لكو هه‌ولده‌ده‌م نمونه بهێنمه‌وه به به‌رپرسێك و سه‌ركرده‌يه‌كی زانا‌و لێهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆيان به به‌رپرس ده‌زانن با كه‌مترين پله و پايه‌ی هه‌بێ بزانن ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌وان چ مانايه‌كی هه‌يه بۆيه باسی ئه‌م به‌رپرسه لێهاتووه دیكیم كه يه‌كێكه له ئه‌ستێره گه‌شه‌كانی ئيسلام كه‌ناوی پيرۆزی (سه‌عيدی كوری عامره) صحابه‌ی پيَغه‌مبه‌ر صلی الله عليه وسلم :
درێژه‌ی بابه‌ت...

















































